ئاڵمانیا ئامادەی شەڕ ، پلانی نهێنی بەرلین بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا ئامادەی شەڕ ، پلانی نهێنی بەرلین بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
بەگوێرەی ڕۆژنامەی فرانکفۆرتەر ئەلگمەین زایتوونگ، پلانی "ئۆپراسیۆنی ئاڵمانیا" کە هەزار لاپەڕەیە، هەموو ئەو دامەزراوە ژێرخانانەی تێدایە کە شایەنی پاراستنی تایبەتن و هەروەها ڕێکارێکی بۆ بەرگریکردن یان "رێگریکردن لە ڕووسیا لە لای ڕۆژهەڵاتی ناتۆ" لەخۆدەگرێت.
پلانەکە دەڵێت لە حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا ئەڵمانیا دەبێتە "خاڵێکی چڕبوونەوەی دەیان هەزار و ئەگەری هەیە سەدان هەزار سەرباز" و هەروەها ئامێری سەربازی و خۆراک و پێداویستی پزیشکی کە دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژهەڵات.
بەرپرسانی سەربازی ئەڵمانیا لەمساڵدا چەندین جار ڕایانگەیاندووە، پێویستە خۆیان بۆ ململانێی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا ئامادە بکەن کە بە ووتەی خۆیان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ڕووبدات.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە