ئاڵمانیا "بەشێوەیەکی کاتی" هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل قەدەغە کرد
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا "بەشێوەیەکی کاتی" هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل قەدەغە کرد
حکوومەتی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە، بەڵام ئەم بڕیارە ئاشکرا نابێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ئاناتۆلی حکوومەتی ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە کە هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل قەدەغە کردووە بەهۆی تاوانەکانی جەنگ لە کەرتی غەززە.
کریستیان هۆفمان، جێگری ووتەبێژی حکوومەتی ئاڵمانیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی چەکی ئەڵمانیا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان هەمیشە لەسەر حاڵەت بە کەیس دەدرێت، بەڵام هیچ بڕیارێک نییە بۆ سەپاندنی گەمارۆی گشتی لەسەر هەناردەکردنی چەک بۆ ووڵاتی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەم بڕیارەدا داواکاری فەڕەنسا لەبەرچاو گیراوە، بەڵام بە گشتی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕاناگیرێت.
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕۆژی شەممە داوای کرد ناردنی چەک بۆ ناوچە داگیرکراوەکان ڕابگرن.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ئاڵمانیا داوایان لە دادگای بەرلین کرد، بڕیاری حکوومەت بۆ ناردنی سێ هەزار چەکی دژە تانک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ ئەم سکاڵایانە بە هۆی کردەوەی ئیسرائیل لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل لە غەززە تۆمار کراون.
مانگی ڕابردوو ماڵپەڕی توێژینەوەی "ئاشکراکردن و مارساکتو" هەروەها بڵاویکردەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەم دا پاریس ئەو پارچانەی کە پێویستن بۆ گواستنەوەی دۆشکە کە دەتوانرێت لە غەززە بە کاربهێنرێت، بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
پۆلیتیکۆ نووسیویەتی: هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوە ناحکوومییەکان سێ سکاڵای جیاوازیان لە دادگای کارگێڕی پاریس تۆمار کرد.
ئەم بابەتە 29364 جار خوێندراوەتەوە