ئاڵمانیا لە زستان دا کێشەی گازی نییە " بەرلین باری خۆی بەست "

پەیامی کورد   ...  ئاڵمانیا لە زستان دا کێشەی گازی نییە " بەرلین باری خۆی بەست "

یۆرۆ نیووز ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی گازی ئەم ووڵاتە لە ئێستادا لە ئاستێکی بەرچاو گەیشتووە و زۆرێک لە نیگەرانییەکان لەمبارەیەوە دابەزیوە .

بەرلین لە حاڵیکدا کە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە پڕکردنەوەی زیاتر لە ٩٥٪ پاشەکەوتی گازی زووتر لە ئاستی چاوەڕوان کراو قسە دەکات کە هاوردەی گازی ڕووسیا لە ڕێگای خاڵی بۆڕی نۆرد ستریم بۆ ئەم ووڵاتە لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە بە گشتی پچڕاوە .

وەزارەتی ئابووری ئاڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : " پاشەکەوتی گازی ووڵات ئەمڕۆ لە سنووری ٩٥٪ زیاتری کردووە و گەیشتووەتە ٩٥.١٤ ٪ .


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە