ئاڵۆزی دەخرێتە نێوان سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل ەوە
پەیامی کورد ... ئاڵۆزی دەخرێتە نێوان سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل ەوە
نووسینگه‌ی بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، رێنمایی بۆ مایكل هێرزۆگ باڵیۆزی ئیسرائیل له واشینتۆن ده‌ركرد، به‌هیچ جۆرێك هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بێنی گانتس وه‌زیری ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا نه‌كات، سه‌ردانه‌كه‌شی به‌پێچه‌وانه‌ی رێساكانی حكوومه‌ت وه‌سفكرد.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاندووە ، حكوومه‌ت تێچووی سه‌ردانه‌كه‌ی بێنی گانتس بۆ واشینتۆن له ئه‌ستۆ ناگرێت و پێویستیشه باڵیۆزی ئیسرائیل له‌و ووڵاته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نه‌كات، له‌كاتێكدا بڕیاره بێنی گانتس له‌گه‌ڵ كامێلا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
به‌رپرسانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بێنیامین نه‌تانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل توڕه‌یه له سه‌ردانه‌كه‌ی بێنی گانتس بۆ واشینتۆن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.
ئەم بابەتە 11557 جار خوێندراوەتەوە