ئایا گەڵای زەیتوون چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات؟
پەیامی کورد ... ئایا گەڵای زەیتوون چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات؟
ڕیانۆڤێستی دەنووسێت : زانایان چالاکییەکی بەرچاوی دژە ئۆکسان و دابەزینی شەکری خوێنیان لەم دەرهاویشتەدا دۆزیوەتەوە، چوونکە ڕێژەیەکی بەرزی پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆژی تێدایە کە دەتوانێت شانەکانی پەنکریاس و ئەندامەکانی تر بە سەرکەوتوویی دووبارە درووست بکاتەوە.
زانایانی زانکۆی ساوس ئۆراڵ بە هاوکاری هاوکارانی لە مالیزیا و میسر، دەرمانێکیان لە گەڵاکانی زەیتون لە جۆری پیکواڵ تاقیکردەوە بۆ پاراستنی تەندروستی شانەکانی لەش لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو. ئەم دەرمانە سەلمێنراوە کە زۆر کاریگەرە.
بە ووتەی پرۆفیسۆر سوهەیمی سۆبی ئەحمەد لە زانکۆی باشووری ئورال، پشکنینی بافتزانی دەرکەوتووە کە دەرهاویشتەی گەڵای زەیتوون لەگەڵ زۆرترین حەبی دابەزاندنی شەکر لە خوێندا سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی شانەکانی جگەر و گورچیلە و پەنکریاس و نزیکبوونەوە لە دۆخی ئاسایی و پاراستنی ئەدای ئەوان هەیەتی بووە.
ئەم بابەتە 10420 جار خوێندراوەتەوە