ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بڵاوه‌پێكردنی هێز له غه‌ززه لێدوانێكی نوێی دەردەکات
پەیامی کورد ... ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بڵاوه‌پێكردنی هێز له غه‌ززه لێدوانێكی نوێی دەردەکات
كۆشكی سپی چوارشه‌ممه پشتڕاستی كرده‌وه كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری نه‌داوه به جێگیركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌رتی غه‌ززه و راشیگه‌یاند، ترامپ پابه‌نده به‌نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه.
كۆشكی سپی له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك ترامپ پابه‌ندبوونی خۆی نوێكرده‌وه بۆ كاركردن بۆ لابردنی ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها پابه‌نده به نه‌هێشتنی حه‌ماس و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشنیازه مێژوییه‌كه‌ی سه‌رۆك ترامپ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی غه‌ززه، پابه‌ندبوونی ئه‌و به نه‌هێشتنی حه‌ماس و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
كۆشكی سپی جه‌ختیكرده‌وه كه ترامپ هێشتا به‌ڵێنێكی نه‌داوه سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له كه‌رتی غه‌ززه، له‌ئێستادا به‌نیاز نیه هیچ هێزێك له غه‌ززه جێگیربكات.
ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، "ترامپ پێشبینی ده‌كات هاوبه‌شه‌كانمان به‌تایبه‌ت میسر و ئوردن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قبووڵ بكه‌ن له‌كاتێكدا ئێمه نیشتمانیان ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆك كۆمار زیادی كرد: ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مو گه‌لانی ئاشتی خوازی ناوچه‌كه، غه‌ززه بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه.
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە