ئه‌مساڵ مووڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه
پەیامی کورد ... ئه‌مساڵ مووڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا ئێستا مووڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بارزگانی دراوه، ده‌شڵێ: به‌راورد به ساڵی ڕابردوو پڕۆژه بازرگانییه‌كان زیادیان كردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ڕایگه‌یاند : ئه‌مساڵ، تا ئێستا مۆڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه، مووڵه‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌ی بازرگانین و كاریگریان له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ هەیە، چوونكه چه‌ندی پڕۆژه‌ی بازرگانی ئه‌نجام بدرێن هه‌لی كار زیاد ده‌بێت و جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێت: به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی به پڕۆژه بازرگانییه‌كان دراوە له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئومێده.
نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی بازرگانی، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئەنجامدانی پڕۆژه‌ی بازرگانی له ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان دەکاتەوە، واته ئاسانكاری بۆ ئه‌و پڕۆژانه بکرێت كه له قه‌زا و ناحیه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گرینگی‌دان به كه‌رتی بازرگانی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان.
ئەم بابەتە 5418 جار خوێندراوەتەوە