ئوردن هەڕەشەی شەڕی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...   ئوردن هەڕەشەی شەڕی ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی ئوردن هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر پلانێکی مشتومڕئاوی بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکرێت، دەچێتە ناو شەڕەکەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند: لە ئەگەری هەر هەوڵێک بۆ کۆچکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان بۆ ئوردن، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە دژی دەوەستینەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی عەرەبی21، ناوبراو ووتی : ئەم کارە ڕاگەیاندنی شەڕە بۆ ئوردن، ئێمەش شەڕ دەکەین.

سەفادی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا زیادی کرد: هەندێک بابەت هەن کە ناتوانرێت لێیان بێدەنگ بکرێت، چوونکە ئەمە بە مانای لاوازکردنی حکوومەتی ئوردن و لاوازکردنی دۆزی فەلەستین دێت بۆ گەیشتن بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە خاکی خۆیاندا.

ئەم قسانە دوای ئەوە هات کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی سێشەممە لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە "دۆخی غەززە زۆر مەترسیدارە". پێویستە دووبارە ئاوەدان بکەینەوە. لە غەززە جگە لە وێرانکاری و مردن هیچی تر نییە. "هیوادارم فەلەستینییەکان هەوڵی گەڕانەوە بۆ غەززە نەدەن".

داواکارییەکەی ترامپ بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان کە دەکەوێتە خەمی دەستکردی ئەو بۆ ئەوان، لە کاتێکدایە کە ووڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەرچەشنە گواستنەوەی زۆرەملێیان ئیدانە و دژایەتیان کردووە.

لە کاتێکدا فەلەستینییەکان بە ملیۆنان لە سەرانسەری غەززە دەگەڕێنەوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : "پێویستە فەلەستینییەکان لە غەززە بچنە ووڵاتانی ئەودیوی ئوردن و میسر".

دۆناڵد ترامپ پێشتر داوای گواستنەوەی کاتی دانیشتوانی کەرتی غەززەی کردبوو بۆ ووڵاتانی دراوسێ لەوانە میسر و ئوردن. پێداگری سەرۆکی ئەمریکا لەسەر گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە لە کەرتی غەززە بەردەوامە؛ کارێک کە زۆرێک لە بەرپرسانی عەرەبی بە "مەترسیدار" وەسفیان کردووە. ئەم لێدوانە ئیستفزازییانە بەرەوڕووی ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی بووەتەوە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە