ئومێد خۆشناو : لە کرێی یەک ساڵی دووکانە سووتاوەکانی لەنگە خۆشبووین

پەیامی کورد   ...   ئومێد خۆشناو : لە کرێی یەک ساڵی دووکانە سووتاوەکانی لەنگە خۆشبووین

پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی یەک ساڵی دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر تەنیا ئەو دووکانانە دەگرێتەوە کە لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە سووتاون، دەشڵێ : لە کرێی شەش مانگی زبڵ و خاشاکیش خۆشبووین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاندووە : وەک ھاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر حکوومەت لە کرێی یەک ساڵی دووکاندارەکانی بازاڕەکە خۆشبووە لەگەڵ کرێی شەش مانگی زبڵ و خاشاک، بڕیارەکەش تەنیا ئەو دووکانانە دەگرێتەوە کە لە ڕووداوی ئاگرتنەوەدا زیانیان پێگەیشتووە و سووتاون ، ئەوانەی بەر ڕووداوەکە نەکەوتوون بڕیارەکە نایانگرێتەوە.

ئومێد خۆشناو ووتیشی : شێوەی لێخۆشبوونی ئەو دووکانانە بەو شێوەیە دەبێت، ئەوانەی کرێچی شارەوانین حکوومەت بە پێی بڕیارێک لە کرێی یەک ساڵی خۆی خۆش دەبێت و کرێیان لێ وەر ناگرێت، بەڵام ئەوانەی کرێچی خەڵکن ئەوە بڕیارەکە لەدەست ئێمەدا نییە و حکوومەت تەنیا لە کرێی خۆی خۆش دەبێت کە ژمارەیان ١٦٦ دووکانە.


ئەم بابەتە 10257 جار خوێندراوەتەوە