ئۆتۆمبێلێکی حاجیانی كوردستان وەرگەڕا و ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە
پەیامی کورد ... ئۆتۆمبێلێکی حاجیانی كوردستان وەرگەڕا و ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجی شاری سلێمانی تێدا بووە و باس لە برینداربوونی چەندینیان دەكرێ.
ئەمڕۆ شەممە 22ـی حوزەیران، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجی شاری سلێمانی تێدا بووە
باس لەوەش كراوە، سەرجەم ئەو حاجییانە بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە ووڵاتی سەعوودیە لەو پاسەن.
ئاماژەی بەوەش كراوە، سەرجەم ئەو حاجییانە لە ئێستەدا لە نەخۆشخانەی ڕۆمادین و چوار لەو حاجیانەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە ڕومادی وەرگەڕا گیانیان لەدەستداوەو ئەوەی ماوە تەندرووستی ناجێگیرە
ئەم بابەتە 29851 جار خوێندراوەتەوە