ئۆسترالیا ١٦ کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی گەمارۆدا
پەیامی کورد ... ئۆسترالیا ١٦ کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی گەمارۆدا
ئۆسترالیا سنوورگەلێکی موسافرەتی و دەست بەسەرداگرتنی دارایی لە دژی ١٦ کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی لەوانەش فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران و کەسایەتی گەلی بەرچاو و دیار لە هێزی مقاومەی بەسیجی پەسەند کرد .
ئەم بەرپرس و ناوەندانە بریتین لە عەبدۆڕەحیم موسەوی فەرماندەی ئەرتەش، کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش، سالار ئابنوش فەرماندەی باڵای بسیج، قاسم ڕەزایی جێگرەوەی فەرماندەی هێزی ئینتزامی، و ئەڵلا کەرەم عەزیزی بەڕێوبەری بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج.
حسێن مودەڕیس خەیابانی، فەرمانداری پێشووی پارێزگای بەلووچستان، و ئەحمەد شەفائی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی بەلووچستان گەمارۆ دراون.
دەوڵەتی ئوسترالیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند گەمارۆوەکان بەهۆی پێشلکردنی مافی مرۆڤ و ئەشکەنجەکردن و کردەوە دژ بەمرۆڤایەتییەکانی دیکەیە کە لە ئێران جێبەجێ دەکرێت
ڕۆژنامەی گاردییەن ڕایگەیاند ئەم پێشێلکارییە بەهۆی «پێشلکردنی جیددی مافی مرۆڤ لە ئێرانە» کە بووەتە هۆی قەدەغەکردنی گەشت و دەستبەسەرداگرتنی دارایی و مڵک و ماڵی ئەم بەرپرسانە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە