ئۆفەرێکی نوێ بەشار ئەسەد بە ڕزگارکردنی سووریا لە دەستی ئێران و ڕووسیا
پەیامی کورد ... ئۆفەرێکی نوێ بەشار ئەسەد بە ڕزگارکردنی سووریا لە دەستی ئێران و ڕووسیا
ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ شه‌ممه ئاشكرای كرد، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیری ئیماراتی و هه‌نگاریا بۆ ڕزگاركردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی "ئۆفه‌رێكی" پێشكه‌ش به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كردوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگ ، "سه‌رچاوه نزیكه‌كان له ئه‌سه‌د بۆیان پشتڕاست كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی ئیماراته‌وه ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا كردوه، كه بریتی بو له پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و هاوكاری حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران له به‌رامبه‌ر ڕزگاركردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی له ده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌شار ئه‌سه‌د نێردراوێكی له نوێنه‌رانی باڵای كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحییه‌كان له سووریا نارد بۆ لای ڤیكتۆر ئۆبه‌ران سه‌رۆكی هه‌نگاریا كه به دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ ناسراوه، پێشنیاری دانووستانی بۆ ئه‌مریكا كرد و گه‌ره‌نتی پێدا بۆئه‌وه‌ی سووریا به‌جێبهێڵێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، ڕاپۆرتی دژبه‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به شوێنی ئێستای به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ندێكیان بوونی ئه‌سه‌د له تارانی پایته‌ختی ئێران پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش بوونی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی قه‌رداحه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه شوێنی له‌دایكبونی ئه‌سه‌د له ناوخۆی دیمه‌شق و نزیكه له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌میم كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕووسیا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانی به هێزه‌كانی كردوه پاشه‌كشه بكه‌ن بۆ پایته‌خت بۆ پاراستنیان له پێشڕه‌وی چه‌كداران"، جه‌ختیشی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه "ته‌نها 30 تا 40 هه‌زار سه‌رباز له هێزه‌كانی سووریادا ماون و زۆربه‌یان ئێستا له ناو دیمه‌شقی پایته‌خت ئاماده‌ن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان".
ئاژانسی بلوومبێرگ ڕه‌تیكرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ دانووستان هیچ ئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دۆخی ئه‌مری واقع زه‌بری خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی چه‌كداران له پایته‌خت و ڕاپۆرته‌كانی هه‌ڵاتنی عه‌له‌وییه دڵسۆزه‌كان بۆ ئه‌سه‌د بۆ گونده‌كانیان.
ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە