ئۆپڕاسیۆنی کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووخ و کەندێناوە ئەنجام درا
پەیامی کورد ... ئۆپڕاسیۆنی کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووخ و کەندێناوە ئەنجام درا
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپڕاسیۆنێکی کێوماڵکردنی لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە ئەنجام دا.
بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەھێشتنی مۆڵگە و جمووجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کاتژمێر ٨ی بەیانی لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجام دا.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، گومان دەکرا چەکدارانی داعش جمووجۆڵیان ھەبێت لە ناوچەکانی سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندیناوە، ھەروەھا لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەکان کێوماڵ و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا.
ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە