ئۆکراین بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بوو

پەیامی کورد   ...   ئۆکراین بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بوو

دوای كۆبوونەوەی شاندەكانی ئۆكراین و ئەمریكا لە سەعوودییە، ئۆکراین ڕازی بوە بە ئاگربەستێكی 30 ڕۆژە لەگەڵ ڕووسیادا و ئەمریکاش هاوبەشییە هەواڵگرییەكانی لەگەڵ كیێڤ دەست پێدەكاتەوە. هەروەها هەردولا گەیشتە لێكتێگەیشتن لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتنی کانزاکان بە زووترین کات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر ئەمشەو بڵاویکردەوە ، ئۆکراین لە میانەی ووتوووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لە سەعوودیە، ڕازی بوە ئاگربەستی دەست بەجێی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەگەڵ ڕووسیا قبووڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریکا دەستدەكاتەوە بە هاوبەشکردنی هەواڵگری لەگەڵ ئۆكراین و هاوکاری ئەمنیەكانیشی دەست پێدەکاتەوە، هەروەها ئۆکراین و ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتنی کانزاکان بە زووترین کات

 لای خۆیەوە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، ئێستا ئەو ئۆفەرە (ئاگربەستی 30 ڕۆژە) دەباتەلای ڕووسەکان و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی مۆسکۆدایە، دوای ئەوەی ئەو ئۆفەرەیان پێشکەش دەکات.


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە