ئۆکراین دوو لە دەگمەنترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیای بە فیشەکی ئەمریکی لەناوبرد
پەیامی کورد ... ئۆکراین دوو لە دەگمەنترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیای بە فیشەکی ئەمریکی لەناوبرد
بۆ یەکەم جار دوو لە دەگمەنترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی تۆر لە ڕووسیا لە دوو هێرشی جیاوازدا لەلایەن سوپای ئۆکراین لەناوبران.
بۆ یەکەم جار دوو لە دەگمەنترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی تۆر لە ڕووسیا لە دوو هێرشی جیاوازدا لەلایەن سوپای ئۆکراین لەناوبران. کیێڤ دەڵێت کە کۆئۆردینیاتی ووردی ئەم سیستەمە ڕووسیانەی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی پەیامەکەی هێزی دەریایی ئۆکراین ، "یەکەکانی تۆپخانە و یەکەکانی فەرماندەیی هێزی پیادەی دەریایی ئۆکراین ، بە تەقەکردن لە هێرشبەرەکان، سیستەمێکی مووشەکی دژە فڕۆکەی تۆر و دوو سەربازی ڕووسیایان لەناوبرد".
سیستەمی بەرگری ئاسمانی "Arctic TOR-M2DT" لە ڕاستیدا وەشانێکی دیزاینکراوی سیستەمی TOR یە، کە تەنها بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە پلەی گەرمی زۆر سارد و ژێر سفردا بەکاردەهێنرێت. ئەم وەشانەی سیستەمی تۆر بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕادەستی سوپای ڕووسیا کرا و لە ساڵی ٢٠١٩ بەکارهێنرا.
ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە