ئۆکراین لە سەرەتای جەنگەوە گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژ بە ڕووسیا ئەنجام دا
پەیامی کورد ... ئۆکراین لە سەرەتای جەنگەوە گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژ بە ڕووسیا ئەنجام دا
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاب ئۆکراین بەلایەنی کەمەوە بە ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مۆسکۆی کردە ئامانج. بە گوتەی کاربەدەستانی ڕووسیا، ئەمە یەکێک بوو لە گەورەترین هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پایتەختی ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەوە لە مانگی ئازاری ساڵی ١٤٠٠.
شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە ١٦ی ئاب ەوە تووندتر بووە، کە ئۆکراین هەزاران سەربازی ڕەوانەی ناوچەی کورسکی ڕۆژئاوای ڕووسیا کرد.
ئۆکراین لە چەند مانگی ڕابردوودا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕووسیا زیاتر بووە؛ بەڵام هێرشی بەکۆمەڵ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر مۆسکۆ کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٢١ ملیۆن کەسە، دەگمەن بووە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بە گشتی 45 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەسەر خاکی ڕووسیا تێکشکاندووە، کە 11 فڕۆکەیان بەسەر ناوچەی مۆسکۆدا بوون.
سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند، هەندێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی شاری پۆدۆلسک کە دەکەوێتە ناوچەی مۆسکۆ و نزیکەی ٣٨ کیلۆمەتر لە باشووری کرێملین ەوە لەناوبراون.
ئەو هێرشانەی بە "یەکێک لە گەورەترین هەوڵەکان" بۆ هێرشکردنە سەر مۆسکۆ بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوبرد.
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٤٠٢دا ڕووسیا لانیکەم هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بەسەر ئاسمانی پایتەختدا لەناوبرد و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاش بە هەوڵێکی کیێڤ بۆ "ترساندن و ئیستفزازی ڕووسیا" وەسف کرد.
لە شاری کورسک، بلۆگەرە سەربازییەکانی لایەنگری ڕووسیا ڕاپۆرتیان دا کە شەڕی سەخت بە درێژایی هێڵی پێشەوە لە ناوچەیەک کە ئۆکراین دەستی بەسەر لانیکەم ٤٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ڕووسیادا گرتووە، بەردەوامە.
هێرشە نوێیەکەی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دۆخێکدا ئەنجامدرا کە ڕووسیاش لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوی دەکات؛ کە نزیکەی 18%ی کۆنترۆڵ دەکات و بەکاری دەهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی کورسک.
ڕێکخراوی چاودێری فڕۆکەوانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەکانی ڤنۆکۆڤا، دۆمۆدێدۆڤۆ و ژوکۆڤسکی لە مۆسکۆ بۆ ماوەی چوار کاتژمێر گەشتەکانیان سنووردار کردووە؛ بەڵام دوای ئەوە دەستیان بە چالاکییە ئاساییەکانیان کردەوە.
ئۆکرانیا لە ١٦ی ئابدا هێرشێکی لەناکاوی دەستپێکرد، کە گەورەترین لەشکرکێشی دەرەکییە بۆ سەر ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، ئەمەش بەڵگەیەک بوو بۆ ئەوەی هێشتا سوپای ووڵاتەکەی دەتوانێت لە ئۆپراسیۆنە هێرشبەرەکاندا سەرکەوتوو بێت.
هێزەکانی کیێڤ دەستیان بەسەر بەشێک لە خاکی ڕووسیادا گرتووە و سەربازانی ڕووسیایان لە بەرامبەر دیلەکانی جەنگی ئۆکراین دا بردووە، ئەمەش ورەی سوپای ئۆکراین ی بەرزکردووەتەوە دوای چەند مانگێک لە بێزاری.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین هێرشەکەی بە "خاڵێکی وەرچەرخان" ناوبرد کە دەریخست هەڕەشەکانی کرێملین بۆ تۆڵەسەندنەوە "تەنها قسەیەکی خراپە".
داوای لە هاوپەیمانەکانی ووڵاتەکەی کرد کە ئەو سنووردارکردنانەی کە ماونەتەوە لاببەن و ڕێگە بە ئۆکراین بدەن کە بە بەکارهێنانی چەکی ڕۆژئاوا هێرش بکەنە سەر ئامانجەکانی قووڵایی ناو ڕووسیا.
ڕووسیا ڕۆژئاوای بە پشتیوانی و هاندانی ئۆکراین بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەم کارەی کیێڤ ڕێڕەوی شەڕەکە ناگۆڕێت.
کاربەدەستانی واشینتۆن لەشکرکێشی لەناکاوی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا بە ڕێکارێکی بەرگری دەزانن کە ڕەوا بە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکا دەزانێت.
ئەم بابەتە 10269 جار خوێندراوەتەوە