ئۆکراین هۆشداری دەداتە ترامپ
پەیامی کورد ... ئۆکراین هۆشداری دەداتە ترامپ
"ئۆکراین هۆشداری دەداتە ترامپ کە دانووستانەکانی پێشوەختەی ئاشتی کارەسات دەبن": کیێڤ زۆر دەترسێت کە ترامپ لە ڕاستیدا ئۆکراین ناچار بکات ئاشتی بکات.
بەرپرسانی ئۆکراین لە کیێڤ پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ هۆشدارییان داوە و ووتی : ناچارکردنی ئۆکراین بۆ دانووستان لەگەڵ ڕووسیا پێش ئەوەی قازانجی بەرەکانی شەڕ بەدەست بهێنێتەوە، هەڵەیەکی کارەساتبار دەبێت. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی دەیەوێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی کیێڤ لە بەرەکانی شەڕدا پاڵپشتی لە کیێڤ بکات پێش دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا.
بەرپرسانی ئۆکراین هۆشداری دەدەن کە پەلەکردن لە گفتوگۆکان یاری بە دەستی پووتین دەکات. بەڵام جێگای گومانە کە داواکارییەکانی ئۆکراین کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەبێت.
نێردەی تایبەتی ترامپ لە ئۆکراین، ژەنەڕاڵ کیلۆگ، بڵاویکردەوە کە ئاسۆی سەرکەوتنی سەربازی ئۆکراین بەسەر ڕووسیادا بوونی نەماوە و بە کردەوە هیچ چانسێک نییە بۆ وەرگرتنەوەی ناوچە لەدەستچووەکان.
ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە