ئۆکراین پەیوەندی بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد

پەیامی کورد   ...   ئۆکراین پەیوەندی بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد

لە ڕۆژی سەربەخۆیی دا، سەرۆکی ئۆکراین کۆمەڵێک یاسای واژۆکرد، لەوانە ئۆکرانیا پەیوەندی بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر ڕووسیا تۆمار بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ئاژانسی ڕۆیتەر، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە ڕۆژی سەربەخۆیی ووڵاتەکەیدا چەند یاسایەکی واژوو کردووە، لەوانە پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان.

نووسینگەی زێلێنسکی ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما لە لایەن ئۆکراین بە ئامانجی سکاڵاکردن لەسەر ئەو ووڵاتە لە دژی ڕووسیا لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا ئەنجام دراوە.

سەرکردەکانی ئۆکراین ئەندامیەتی لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە ناوەندی ئاواتەکانی کیێڤ لە ئەورووپا دەزانن. لە ماوەی ڕابردوودا ئۆکراین دانی بە دەسەڵاتی دادوەری دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتیدا نا.

پێشتر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسانی ڕووسیا دەرکردبوو، لەوانە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا و سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری پێشووی ڕووسیا، بە تۆمەتی کوشتنی خەڵکی مەدەنی. بەڵام حکومەتی ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە هێرشەکانیدا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەکردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی پەرلەمانی ئۆکراین بڵاویکردووەتەوە، زێلێنسکی یاسایەکیش واژوو کردووە کە ڕێکخراوە ئائینییەکانی پەیوەست بە مۆسکۆوە قەدەغە دەکات.

یاسای قەدەغەکردنی چالاکی گرووپە ئائینییەکانی پەیوەست بە ڕووسیا، سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی ئۆکراین ەوە پەسەندکرا.

ئەم یاسایە دوای ٣٠ ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێکهاتە ئائینییەکان نۆ مانگیان دەبێت بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دامەزراوە ئائینییە پەیوەندیدارەکانی ڕووسیا.


ئەم بابەتە 96764 جار خوێندراوەتەوە