ئیدارەی ترامپ بە فەرمی گەشتی دیپۆرتکردنەوە بۆ کۆچبەرانی نایاسایی دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... ئیدارەی ترامپ بە فەرمی گەشتی دیپۆرتکردنەوە بۆ کۆچبەرانی نایاسایی دەست پێدەکات
ئەو ڕاپۆرتانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئیدارەی ترامپ خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەرکردنی سەدان هەزار کۆچبەری نایاسایی بەکۆمەڵ لەو ووڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ئاژانسی ڕۆیتەرز، تۆم هۆمان، زاری سنووری ئیدارەی ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕایگەیاند، ئیدارەی ترامپ پێداچوونەوە بە پلانەکانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ دەکات، کە لە هەفتەی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.
هۆمان کە پێشتر وەک بەڕێوبەری بە وەکالەتی کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگی ئەمریکا (ICE) کاری کردووە، وتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا هێشتا بڕیاری نەداوە بەڵام چاوی لەو بابەتەیە.
تا ئێستا دەزگای کۆچبەری ئەمریکا بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ئەم بانگەشەیە بڵاونەکردووەتەوە.
بەرپرسان و پارێزەران ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی نوێ نزیکەی چەند ڕۆژێک دوای دەست بەکاربوونی ترامپ دەست بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەکات و پێدەچێت شیکاگۆ یەکەم شوێن بێت. دەوترێت کە نزیکەی ٢٠٠ ئەفسەری کۆچبەران لە ڕۆژی دووشەممە دەست بە کارەکانیان دەکەن بۆ دەست بەسەرکردنی کۆچبەران.
بەپێی زانیارییەکان، بریکارەکانی ئاژانسەکەش لە نیۆیۆرک و میامی جێگیر دەبن.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەران کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی پێدرابوو، یەکەمایەتی سەرەکی ئیدارەکەی دەبێت.
ترامپ ووتی : ئەم ئۆپراسیۆنە زۆر بەخێرایی دەست پێدەکات. "دەبێت تاوانباران لە ووڵاتەکەمان دەربکەین".
لە ئێستادا ٧٠٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا دەژین کە ئامانجی سەرەکی ئەم بەرنامەیە دەبن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پرسی کۆچبەری بەردی بناغەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ترەمپ بوو، لە کاتێکدا کە چەندین جار بەڵێنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ داوە، بەڵام ئەمجارە زیاتر سوورە لەسەر ئەوەی سیاسەتی کۆچبەری خۆی لە ناوخۆدا جێبەجێ بکات نەک جەخت لەسەر دروستکردنی دیواری سنووری It is .
جەیسۆن میلەر، ڕاوێژکاری باڵای ترامپ بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندووە: لە یەکەم ڕۆژی یەکەمی ئیدارەی ترامپ، گەڕاندنەوەی سیاسەتە سنوورییەکانی ئیدارەی پێشووی و گۆڕینی سیاسەتەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکایە.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پلانە سەرەتاییەکانی تیمی ترامپ بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە کە گفتوگۆکانی پێشوەختەی تیمەکەی ترامپ لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە بووە کە تاوانیان ئەنجامداوە. پرسێکی سەرەکی کە لەبەرچاو دەگیرێت ئەوەیە کە چۆن و کەی و ئایا ئەو کۆچبەرانەی کە لە منداڵیدا هێندراونەتە ئەمریکا، دەبێ دیپۆرت بکرێنەوە.
ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە