ئیدارەی ترامپ لە هەوڵی قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتییانی ١٠ ووڵات لەناویان دا ئێران بۆ ئەمریكایە
پەیامی کورد ... ئیدارەی ترامپ لە هەوڵی قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتییانی ١٠ ووڵات لەناویان دا ئێران بۆ ئەمریكایە
بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بەنیازە سنووردارکردنی تووندی گەشتکردن دابنێت کە دەتوانێت بەتەواوی هاتنی هاووڵاتیانی لانیکەم ١٠ ووڵات لە ناویاندا ئێران بۆ ئەمریکا قەدەغە بکات.
ئەم هەواڵە کە لەلایەن سەرچاوە ئاگادارەکان لە واشینتۆن ئاشکرا کراوە، ئاماژە بۆ چڕبوونەوەی سیاسەتەکانی کۆچبەری ئیدارەی نوێیە
بەپێی ئەم پلانە پێشنیار کراوە کە تا ئێستا لە ژێر پێداچوونەوەدایە، هیچ جیاوازییەک بۆ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لەلایەن هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتانەوە نەکراوە.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە