ئیدانەکردنی ژنێک لە کۆریای باکوور / ڕزگارکردنی منداڵەکەی لە ئاگر لەبری لابردنی وێنەی سەرکردەی ئەم ووڵاتە

پەیامی کورد   ...   ئیدانەکردنی ژنێک لە کۆریای باکوور / ڕزگارکردنی منداڵەکەی لە ئاگر لەبری لابردنی وێنەی سەرکردەی ئەم ووڵاتە

ژنێک لە کۆریای باکوور بە تاوانی ڕزگارکردنی منداڵەکانی لە ئاگرکەوتنەوە لەبری ئەوەی وێنەی سەرۆکی ووڵاتەکەی لاببات.
ئاژانسی هەواڵی پیوونگ یانگ لە بەیاننامەیەکی هەواڵی دا ڕایگەیاند : دوای لێپرسینەوەکە دەرکەوت کە کاتێک ئاگرەکە لە ماڵەکەیدا کەوتەوە، لەبری ئەوەی وێنەی کیم جوونگ ئوون دەربهێنێت، ٢ منداڵەکەی لە ئاگرەکە و وێنەکان ڕزگارکردووە لە سەرکردەی ئەم ووڵاتە لە ئاگرەکەدا سووتاون.

بەگوێرەی میدیاکان ئەگەر تاوانی ئەم دایکە بسەلمێنرێت، بە کاری قورس سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەردا دەسەپێنرێت. هەروەها خۆی و منداڵەکانی مافی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پزیشکییان نییە لە نەخۆشخانەکان یان سوودمەند بن لە چارەسەری سووتاوی دەرئەنجامی ئەم ڕووداوە!
بەپێی یاسای کۆریای باکوور دەبێت خەڵکی ئەم ووڵاتە وێنەی سەرکردەکانی ئەو ووڵاتە لە ماڵەکانیاندا دابنێن. بەپێی یاسای کۆریای باکوور ئەو وێنانە لە هەمان هەڵوێستی سەرکردەکاندان و بێڕێزیکردن بە وێنەی کیم و باوکی و باپیری، بە مانای بێڕێزی ڕاستەوخۆیە بۆی و بە یەکێک لە تاوانە لێبوردن نەکراوەکانی ئەم ووڵاتە دادەنرێت!


ئەم بابەتە 21352 جار خوێندراوەتەوە