ئیسرائیل : لاوازی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دوای هێرشە ئاسمانییەکان زیاتر بووە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : لاوازی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دوای هێرشە ئاسمانییەکان زیاتر بووە
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند : هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دوایی یەی ووڵات بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، لاوازی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیاتر کردووە.
ناوبراو لە یەکەم ووتارەکەیدا بۆ ئەرکانی گشتی سوپا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەلومەرجانە ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە ئامانجی پووچەڵكردنەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئیسرائیل دەکات.
گیدئون سعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: پێشگرتن لە دەستکەوتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی، گرینگترین ئەولەویەتە بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و ناوچەکە.
هەروەها ئاماژەی به ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی له ڕێكخستن و پڕچەککردنی تاقمه تێرۆریستییەکان و هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێیەكانی كرد.
پێشتریش دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئامانجەکانی وەکوو دامەزراوەی نەوت و سەربازی و بەرپرسانی باڵا لەوان عەلی خامنەیی وەک ئامانجی ئەگەری ئیسرائیل باس کرابوون.
ئەو تێڕوانینە باوەی دوای هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەوەیە کە تۆپەکە لە یاریگادایە. چۆنیەتی ووڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشە بێوێنە و ئاسمانییە کراوەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی دەتوانێت دیاری بکات کە ئایا ناوچەکە بەرەو شەڕێکی تەواو دەڕوات یان لە ئاستێکی تووندوتیژی و ناسەقامگیریدا دەمێنێتەوە کە هاوکات وێرانکەرە.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی میدیایی ئیسرائیل، ئەگەری هێرشێکی دیکەی ئەم ووڵاتە بۆ سەر ئێران هەیە. هۆکاری ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێرشی ئەم دواییەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆ سەر ماڵی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
لە لایەکی دیکەوە لە کەش وهەوای ئاڵۆز و ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە کێبڕکێ تووندی لەگەڵ دایە، هێرشێکی گەورە بەقەد ئەو گورزەی کە ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لە ئێرانی دا، بەزۆری بە ووڵامێکی یەکلاکەرەوە و تیژی ووڵاتی ئامانج بەرەوڕوو دەبێتەوە .
بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس، یەکێک لە بژاردەکان کە ئێران دەتوانێت بۆ ووڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هەڵیبژێرێت، دووبارە تەقاندنەوەی مووشەکی بالیستیکیە بەسەر ئەو ووڵاتەدا. ئێران لەمساڵ دا دووجار ئەم ڕێبازەی بەکارهێناوە.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە