ئیسرائیل؛ لە هێرشێک دا پێنج کەس کوژران و بریندار بوون

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل؛ لە هێرشێک دا پێنج کەس کوژران و بریندار بوون

دووشەممە، ٣ی مارچ ، لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری حەیفا، کەسێکی دروز، کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و برینداربوون.

بەرپرسێکی دەستەی فریاگوزاری (ئەستێرەی داوودی سوور) ڕایگەیاند "برینی هەر چوار بریندارەکە سەختە، هەروەها  ئەو کەسەی کە کوژراوە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵە."

بە گوێرەی دوا ڕاگەێندراوی پۆلیس، چەقۆکێشەکە کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە، دەستگیر کراوە، ئەو گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە و لە گەڕەکی شەفا عەمرو لە ڕۆژهەڵاتی حەیفا دەژی. تا ئێستا نازاندرێ ئایا هێرشەكە کارێکی تیرۆریستانە بووە یان نا؟


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە