ئیسرائیل : لە هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبین

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل : لە هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبین

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل ەوە بڵاوی کردەوە، هێرشەکەی سێشەممە بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت و هێرشە ئاسمانییەکانیش زیاتر فراوانتر دەبێت.

ئەو بەرپرسە پشتڕاستی کردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس و بەرپرسانی باڵای ناو سەرکردایەتی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئیسرائیل ئامادەیە و لە هەموو ناوچەکان جێگیر کراوە.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سێشەممە هەڕەشەی لە حەماس کرد و ووتی: ئێمە گەڕاینەوە بۆ شەڕ، دوای ڕەتکردنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و هەڕەشەکانی دژی سەربازانی ئیسرائیل.

ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، دەرگاکانی دۆزەخ لەسەر غەززە دەکرێنەوە.


 


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە