ئیسرائیل هۆشداری بە حووسییەکان دا کە تووشی چارەنووسی حەماس و حیزبۆڵڵا دەبنەوە

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل هۆشداری بە حووسییەکان دا کە تووشی چارەنووسی حەماس و حیزبۆڵڵا دەبنەوە

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تووندی هۆشداری بە حووسییەکان دا کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ووڵاتە ڕابگرن و باڵیۆزی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە پێویستە لە تاران ووڵامدەر بێت.

لە کۆبوونەوەی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆزی ئیسرائیل بە حووسییەکانی ووت: ''وادیارە ئێوە لەوە تێنەگەیشتوون کە لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی ڕووی داوە''.

دێنی دانوون هۆشداری دا کە حووسییەکان لە ئەگەری بەردەوامبوون لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبنەوە کە بەسەر حەماس و حیزبۆڵڵا و ئەسەد و هەموو ئەوانەدا هات کە دەیانویست لەناومان ببەن.

هەروەها نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی شەورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران پشتیوانی چەک وچۆڵی حووسییەکان دەکات و داوای لە شۆرای ئەمنییەت کرد کە کاردانەوەی هەبێت و لە بابەت پشتیوانی لە حووسییەکانی سەر بە ئێران ووڵامدەر بکات.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە