ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەی نهێنی حەماس؛ محمد السینوار و ١٠ فەرماندەی تر کوژران

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەی نهێنی حەماس؛ محمد السینوار و ١٠ فەرماندەی تر کوژران

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل، محەممەد سینوار، برای یەحیا سینوار، سەرکردەی بێ لایەنی تاقمی تیرۆریستی بزووتنەوەی حەماس، لە کاتی هێرشێکی بە ئامانجی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە توونێلێکی ژێر نەخۆشخانەی ئەورووپی لە خان یوونس لە باشووری کەرتی غەززە بێ لایەن کرا.

ئەم هێرشە کە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەری "کەلێنی ئەمنی کوشندە" لە پێکهاتەی حەماس دا هەبووە، هەروەها بووە هۆی بێ لایەن کردنی ١٠ فەرماندەی دیکەی ئەو تاقمە تیرۆریستییە.

ڕۆژنامەی مەعاریۆ بڵاوی کردەوە، محەمەد سینوار دوای کوژرانی برا گەورەکەی بووەتە کەسایەتییەکی سەرەکی باڵی سەربازی حەماس لە غەززە.

هەواڵگری ئەمنی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کرد کە کۆبوونەوەکە بەبێ ئامادەبوونی بارمتەکان بەڕێوەچووە، ئەمەش دەرفەتێک بۆ بە ئامانج گرتنی فەرماندە باڵاکانی حەماس ڕەخساند.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە