ئیسرائیل هەڕەشە لە بەشار ئەسەد دەکات : واز لە پشتیوانی ئێران بێنن
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هەڕەشە لە بەشار ئەسەد دەکات : واز لە پشتیوانی ئێران بێنن
وەزیرێکی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل هەڕەشەی لە سووریا کردووە، ئەگەر ڕێگە بە ئێران بدات خاکی ووڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاربهێنێت، ئیسرائیل بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا "لادەبات" و حکوومەتەکەی دەڕووخێنێت.
یووڤاڵ شتاینیتز، وەزیری ووزەی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت-ی ڕاگەیاندووە، "قبووڵ نییە ئەسەد بە بێدەنگی لە کۆشکەکەی دابنیشێت و حکوومەتەکەی ئاوەدان بکاتەوە و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە ئێران بدات سووریا بکاتە بنکەیەکی سەربازی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل".
لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی T-4 لە سووریا، کە تێیدا لانیکەم حەوت ئەندامی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران، قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەرزبووەتەوە.
ڕۆژنامەی مەعاریڤ بە زمانی عیبری لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوەی بەرپرسانی بەرگری ئیسرائیل ئیدیعای کرد کە ئێران پلانی هەیە زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە سووریاوە ئەنجام بدات.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە