ئیسرائیل ١٨ هێرشی ئاسمانی کردە سەر سووریای سووریا

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل ١٨ هێرشی ئاسمانی کردە سەر سووریای سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە شەوی هەینی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ هێرشی کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی سەرانسەری سووریا کە ئەم هێرشانە بە چڕترین هێرش دادەندرێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ئامانج و ژێرخانی سەربازی لە سووریا."

سوپا لە بەیاننامەیەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان بۆ سەر شوێنی سەربازی و سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکە و ژێرخانی مووشەکی سەرزەوی لە سووریا بووە، بەبێ ئەوەی ووردەکاری زیاتر بخاتەڕوو. 

سوپا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس یشدا نووسیویەتی: بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ بەرگریکردن لە مەدەنییە ئیسرائیلییەکان.
 


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە