ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل : جۆلانی جل وبەرگی شەڕکەری داکەند و عەزییەکی لەبەر کرد، ڕوخسارێکی مامناوەندی نیشان دا
پەیامی کورد ... ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل : جۆلانی جل وبەرگی شەڕکەری داکەند و عەزییەکی لەبەر کرد، ڕوخسارێکی مامناوەندی نیشان دا.
ئێستا دەمامکی لابردووە و ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی دەرخستووە : تیرۆریستێکی جیهادی لە تۆڕی ئەلقاعیدە کە تاوان دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدات (مەبەستم چیرۆکی دوو ڕۆژی ڕابردووە) .
ئیسرائیل لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی سووریا بەرگری لە خۆی دەکات. ئێمە باشووری سووریا دوور لە چەک و هەڕەشەی مەدەنی دەهێڵینەوە و دانیشتوانی درووز دەپارێزین کە لەوێ دەژین. "هەر کەسێک زیانیان پێ بگەێنێت لەلایەن ئێمەوە زیانیان پێ دەگات".
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە