ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی یەکەی مووشەکی حیزبۆڵڵای لوبنانی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی یەکەی مووشەکی حیزبۆڵڵای لوبنانی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

ئەڤیخای ئەدرعی، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "لە ئۆپراسیۆنێکدا لەباشووری لوبنان، توانیویانە جەعفەر خزر فاعوور، بەرپرسی یەکەی مووشەکی حیزبۆڵڵای لوبنان بکوژن."

ئەڤیخای باسی لەوەش کردووە "جەعفەر، بەرپرسی یەکەی مووشەکی حیزبۆڵڵا بووە و دەستی لەدەیان هێرشی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل هەبووە."

ئەوەشی خستەڕوو "جەعفەر چەندان پلانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و کوشتنی خەڵکی مەدەنی داناوە، بەڵام ڕێگەیان نەداوە پیلانەکانی جێبەجێ بکات.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە