ئیسماعیل هەنیە : سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەم شەرەفەی کە بە شەھیدبوونی سێ کوڕەکەم و ھەندێک لە نەوەکانم بەسەری کردمەوە

پەیامی کورد   ...   ئیسماعیل هەنیە : سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەم شەرەفەی کە بە شەھیدبوونی سێ کوڕەکەم و ھەندێک لە نەوەکانم بەسەری کردمەوە

دوا بەدوای هەوالی کوژرانی سێ کوڕ و سێ نەوەی لە لایەن سوپای ئێسرائیل ەوە ئیسماعیل هەنییە ، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند : سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەم شەرەفەی کە بە شەھیدبوونی سێ کوڕەکەم و ھەندێک لە نەوەکانم بەسەری کردمەوە

بەم ئازار و خوێنە هیوا و ئایندە و ئازادی بۆ گەلەکەمان و دۆزی خۆمان و میللەتەکەمان دروست دەکەین

منداڵەکانم لەگەڵ گەلەکەمان لە کەرتی غەززە مانەوە و کەرتی غەززەیان بەجێنەهێشت

نزیکەی ٦٠ ئەندامی بنەماڵەکەم وەک هەموو گەلی فەلەستین شەهید بوون، هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەوان و گەلی فەلەستین نییە

دوژمن لەخەیاڵ دایە ئەگەر پێی وابێت بە کوشتنی کوڕ و نەوەکانم هەڵوێستەکانمان دەگۆڕین

خوێنی کوڕەکانم لە خوێنی گەلە شەهیدەکەمان لە غەززە بەنرختر نییە، چوونکە هەموویان کوڕی منن


ئەم بابەتە 84053 جار خوێندراوەتەوە