ئیلان ماسک داوای کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

پەیامی کورد   ...   ئیلان ماسک داوای کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئیلان ماسک، خاوەنکارێکی دیار و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان کە لە ئێستادا وەک سەرۆکی دەزگای کارایی حکوومەتی ئەمریکا کاردەکات، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پشتگیری لە بیرۆکەی کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ئەمە دوای ئەوە هات کە یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئێکس لە پۆستێکدا نووسیویەتی: ئێستا کاتی کشانەوەی ئەمریکایە لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان. ماسک بە بڵاوكردنەوەی پەیامەکە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: "من لەگەڵ ئەم بۆچوونەدام".

ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا مێژووی کشانەوەی لە هەندێک ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی هەبووە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە