ئیلهام ئەحمەد : فەەنسا بۆ ناردنی هێزەكانی بۆ سنوور توانی توركیا قایل بكات، دەست بە پرۆسەی ئاشتی دەكەین
پەیامی کورد ... ئیلهام ئەحمەد : فەەنسا بۆ ناردنی هێزەكانی بۆ سنوور توانی توركیا قایل بكات، دەست بە پرۆسەی ئاشتی دەكەین
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر بۆ كەناڵی (TV5 Monde)ی فەرەنسی :
◀️گفتوگۆ هەیە لەبارەی ئەوەی ئایا هێزەكانی ئەمریكا و فەڕەنسا دەتوانن ناوچە سنوورییەكانی باكووری سووریا بپارێزن، ئەمە لەچوارچێوەی هەوڵەكان دایە بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێیەكان لەگەڵ توركیا.
◀️ ئەمریكاو فەرەنسا دەتوانن بەتەواوەتی سنوور بپارێزن، ئێمەش ئامادەین بۆ ئەوەی ئەم هاوپەیمانێتییەكە بەرپرسیارییتییەكە بگرێتەئەستۆ.
◀️داوا لە فەڕەنسییەكان دەكەین هێز بنێرن بەمەبەستی دابینكردنی ناوچەی لەچەكداماڵراو، بەمەبەستی یارمەتیدانمان لە پاراستنی ناوچەكەو گرێدانی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ توركیا.
◀️ كاتێك فەڕەنسا توانی توركیا قایل بكات بەبوونی هێزەكانی لە سنوور، ئەوكاتە دەتوانین دەست لە پرۆسەی ئاشتی بكەین.
◀️ هیوادارین هەموو شتەكان لە هەفتەكانی ئایندەدا یەكلاببنەوە.
ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە