ئیلۆن ماسک : ئامادەم چاوپێکەوتن لەگەڵ هاریس بکەم

پەیامی کورد   ...   ئیلۆن ماسک : ئامادەم چاوپێکەوتن لەگەڵ هاریس بکەم

ئیلۆن ماسک، خاوەنکاری ملیاردێری ئەمریکی، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەم ووڵاتە، ئامادەیی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کامالا هاریس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە خاوەنەکەیەتی ، ڕاگەیاند.

(سێشەممە)، ماسک لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی، زۆرم پێ خۆشە لە ئێکس میوانداری کامالا بکەم.

ئیلۆن ماسک وەک لایەنگری دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵیدا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەمریکا زۆر گرینگە کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ کۆشکی سپی بەدەست بهێنێتەوە.

ماسک لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ترامپ ووتی : پێموایە پێویستە سەربکەویت. پێویستە ئەم هەڵبژاردنە بۆ ووڵات ببەیتەوە. ئەمە باوەڕی ڕاستەقینەی منە”.


ئەم بابەتە 11601 جار خوێندراوەتەوە