ئیلۆن ماسک : ئەگەر هاریس ببێتە سەرۆک، ئێکس لە ئەپ ستۆرەکانی گووگڵ و ئەپڵ لادەبرێت

پەیامی کورد   ...   ئیلۆن ماسک : ئەگەر هاریس ببێتە سەرۆک، ئێکس لە ئەپ ستۆرەکانی گووگڵ و ئەپڵ لادەبرێت

لە پەیامێکدا کە ڕەخنەی لە ڕێبازە سیاسی و ئابوورییەکانی کامالا هاریس، کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا گرت، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە ئەپ ستۆرەکانی… ئەپڵ و گووگڵ دەسڕدرێتەوە .

سپۆتنیک بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ماسک لە پەیامێکدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، ئاماژە بە هاریس دەکات: ئەم دادوەرە ساختەیە فشار دەخاتە سەر ئەپڵ و گووگڵ بۆ لابردنی "X" لە ئەپ ستۆرییەکانیان. . ئەمە لێرە لە ئەمریکا ڕوودەدات ئەگەر کامالا سەربکەوێت.
ئەم لێدوانەی ماسک دوای ئەوە دێت کە داواکاری گشتی بەرازیل ئەلێکساندەر دی مۆراس لە ٣٠ی ئاب بڕیاری ڕاگرتنی ئێکسی دەرکرد، دوای ئەوەی ماسک ڕەتیکردەوە نوێنەری یاسایی نوێ بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەست نیشان بکات. لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە نامەیەکی مۆراسی بڵاوکردەوە، تیایدا داواکاری بۆ سانسۆر و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بەکارهێنەران وروژێنرا، کە ڕەنگە نەک تەنها بەکارهێنەران لە بەرازیل، بەڵکوو لە ئەمریکا و ئەرجەنتینیش کاریگەری هەبێت.


ئەم بابەتە 79899 جار خوێندراوەتەوە