ئیلۆن ماسک : دەیانەوێت بمکوژن

پەیامی کورد    ...   ئیلۆن ماسک : دەیانەوێت بمکوژن

ئیلۆن ماسک دەڵێت "هەڕەشەی کوشتنی زۆر"ی لێکراوە، دوای ئەوەی هەزاران کارمەندی فیدراڵی لە کارەکانیان دوورخستەوە و ئۆڵتیماتۆمی بۆ دوو ملیۆن کەسی دیکە دەرکرد.
ئیلۆن ماسک، بەڕێوبەری فەرمانگەی کارایی حکوومەت (DOGE) لە کابینەکەی دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، دوای دەرکردنی هەزاران کارمەندی فیدراڵی و ناردنی ئۆلتیماتۆم بۆ دوو ملیۆن کەسی دیکە، هەڕەشەی کوشتنی زۆری لێکرا. ئەم لێدوانانە لە یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی ترامپ دا دراون.

هەروەها له پۆستێکی نوێدا له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێک (پێشتر تویته ڕ) ڕایگەیاند، پلانەکەی بۆ بچووککردنەوەی حکوومەت کاردانەوەی تووندی لێکەوتووەتەوه و هەندێک کەس هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکەن. ووتیشی : "کاتێک پێشنیار دەکەیت حکوومەت کارامەتر بێت و کارمەندەکانی کەمبکاتەوە، ئەوا ڕووبەڕووی هەڕەشەی جیددی دەبیتەوە".


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە