ئیلۆن ماسک : لەمەودوا دەبێت زیاتر ووریا بم لە سەفەرەکانم
پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک : لەمەودوا دەبێت زیاتر ووریا بم لە سەفەرەکانم
ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام لە فەرەنسا، لەمەودوا زیاتر وریا دەبێت لەوەی کە گەشت دەکات بۆ کوێ.
ئەو خاوەنکارە دەوڵەمەندە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار تویتەری کڕیوە و ناوی گۆڕیوە بە "X" بەهۆی ئەوەی بە وتەی خۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاستە، لە هەمان تۆڕدا دوای دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ لە فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لەمەودوا گەشتکردن بۆ ووڵاتەکە سنووردار بکات ئەو ووڵاتانەی کە ئازادی ڕادەربڕینیان کۆنترۆڵ کراوە.
ئەو ئەمەی لە ووڵامی پۆستێکدا وتووە کە داوای لێکردووە کاریگەرییەکانی شوێنی گەشتەکەی لەبەرچاو بگرێت.
پاڤێل دورۆڤ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام هەفتەی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەیەکی نزیک پاریس دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی تۆمەتی چالاکی نایاسایی لەسەر پلاتفۆرمەکەی دەبێتەوە.
ماسک لە دوای دەستگیرکردنیەوە ڕاشکاوانە لە بەرگریکردن لە دورۆڤ، ڕەخنەی لە دەستگیرکردنەکەی گرتووە و بە پێشێل کردنی ئازادی قسەکردنە و هۆشداری دەدات لەوەی کە دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی دەبێت.
فەڕەنسا یاسای پاراستنی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە کە لە دەستووری وڵاتەکەدا هاتووە.
لە پۆستێکیدا لە کەناڵی ئێکس ڕۆژی دووشەممە، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر ئەو شتەی کە ناوی لێنا "زانیاری درۆ" سەبارەت بە دەستگیرکردنی دورۆڤ. ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنی دورۆڤ بە هیچ شێوەیەک بڕیارێکی سیاسی نەبووە و فەڕەنسا بە قووڵی پابەندە بە ئازادی ڕادەربڕین.
ماسک و دورۆڤ زۆر شتیان لەیەکتر جیاوازە. هەردووکیان ئەو پلاتفۆرمە بەڕێوە دەبەن کە بەهۆی نەبوونی مامناوەندی ناوەڕۆکەوە ڕەخنەیان لێگیراوە. ڕەخنەگران دەڵێن، شێوازی لێبوردەیی تێلێگرام بووەتە هۆی گەشەسەندنی چالاکییە تاوانکارییەکان لەسەر ئەم پلاتفۆرمە. هەروەها ماسک ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو.
لەم دوایی یانەدا خۆپیشاندانەکان دوای چەقۆکێشانێکی کوشندە لە پۆلێکی منداڵان لە بەریتانیا سەری هەڵدا، کە بەشێکی بەهۆی ئەو ڕاپۆرتە درۆینانەی کە لە ئێکسەوە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە هێرشبەرەکە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتووەتە ناو وڵاتەکەوە، سووتەمەنی بووە.
ئیلۆن ماسک تۆمەتبار کرا بە زیادکردنی ئاگرەکە بە پۆستەکانی سەبارەت بە تووندوتیژییەکان، لەنێویاندا پۆستێک کە لەژێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی نائارامییەکانی بەریتانیادا بانگەشەی کردبوو "جەنگی ناوخۆ حەتمییە".
تەنانەت یەکێک لە کارگێڕانی پێشووی تویتەر پێشنیاری کردووە کە ئەگەر دەرکەوت کە یارمەتی سووتەمەنی نائارامییەکانی داوە، پێویستە ماسک دەستگیر بکرێت.
هەروەها بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە بەڕازیل تووشی شەڕێکی یاسایی بووە، کە دادوەرێکی دادگای باڵا هەڕەشەی ڕاگرتنی کۆمپانیای ئێکسی لەو وڵاتە کردووە، دوای ئەوەی پلاتفۆرمەکە ڕەتیکردەوە چەندین ئەکاونت بلۆک بکات کە تۆمەتبارن بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست
ئەم بابەتە 85957 جار خوێندراوەتەوە