ئیلۆن ماسک لەگەڵ ناتانیاهوو سەردانی شوێنی هێرشەکەی حەماسی لە ٧ی ئۆکتۆبەری کرد

پەیامی کورد  ...  ئیلۆن ماسک لەگەڵ ناتانیاهوو سەردانی شوێنی هێرشەکەی حەماسی لە ٧ی ئۆکتۆبەری کرد

ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە کە خاوەنی سپەیس ئێکس، ستارلینک، تێسلا و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیایە بە ناوی ئیلۆن ماسک، لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ٧ی تشرینی یەکەم  لەلایەن حەماسەوە لە شاری کفەر عەزا هێرشیان کرایە سەر.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ناتانیاهوو و ماسک سەردانی سنووری کەرتی غەززەیان کردووە، لە شارۆچکەی کفەر عەزا، کە لەلایەن حەماسەوە هێرشی کراوەتە سەر.

ڕاگەێندراوە کە لە سەردانەکەدا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل زانیارییان لەسەر ڕووداوی هێرشەکەی حەماس داوە بە ئیلۆن ماسک.

شایانی باسە، ماسک سەردانی ئیسرائیلی کردووە بۆ دیدار لەگەڵ ئیسحاق هێرتزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل و بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.

لە لایەکی دیکەوە، شلۆمۆ کارهی، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل، ئەمڕۆ ٢٧ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای ستارلینکی مانگی دەستکردی ئینتەرنێتی ماسک ڕێککەوتوون کە ئینتەرنێتی بۆشایی ئاسمانی بۆ کەرتی غەززە بەبێ ڕەزامەندی ئیسرائیل دابین نەکەن.

تا ئێستا ئیلۆن ماسک هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو پرسە نەداوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە