ئیلۆن ماسک : هەموو سیستەمەکانی گواستنەوە لە ٥٠ ساڵی داهاتوودا بە تەواوی خۆ لێخوڕین دەبێت

پەیامی کورد   ...   ئیلۆن ماسک : هەموو سیستەمەکانی گواستنەوە لە ٥٠ ساڵی داهاتوودا بە تەواوی خۆ لێخوڕین دەبێت

لە سەرووبەندی پەردەلادان لەسەر یەکەمین تەکسی ڕۆبۆتی تێسلا، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند کە لە ٥٠ ساڵی داهاتوودا هەموو سیستەمەکانی گواستنەوە خۆ لێخوڕین دەبن.

ماسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە لە ٥٠ ساڵی داهاتوودا هەموو سیستەمەکانی گواستنەوە خۆلێخوڕین دەبن.

بەپێی پلانی پێشوو بڕیار بوو لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دا ئۆتۆمبێلی تەکسی ڕۆبۆتی تێسلا بخرێتە بازاڕەوە. بەڵام وایارە ماسک فەرمانی بە تیمی دیزاینەری تێسلا ڕۆبۆتاکسیس کردووە کە هەندێک بەش لەم ئۆتۆمبێلە جارێکی دیکە دیزاین بکەنەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە بڕیارە ڕکابەری ئۆتۆمبێلە هاوشێوەکانی کۆمپانیای Waymo و Cruise و Argo AI بکات. هاوکات ئەو کۆمپانیایانەی باس کراون ئەزموونی زیاتریان لەم بوارەدا هەیە و چەند ساڵێکە خەریکی تاقیکردنەوەی بیرۆکەی تەکسی بێ شۆفێرن.

هەروەها کۆمپانیای تێسلا دەستی کردووە بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی Cybertruck ی خۆی بە ژمارەیەکی سنووردار.


ئەم بابەتە 24812 جار خوێندراوەتەوە