ئیلۆن ماسک : پێویستە زێلێنسکی ئۆکراین بەجێبهێڵێت و پەنا بۆ ووڵاتێکی دیکە ببات لە بەرامبەر ئاشتی دا

پەیامی کارد   ...   ئیلۆن ماسک : پێویستە زێلێنسکی ئۆکراین بەجێبهێڵێت و پەنا بۆ ووڵاتێکی دیکە ببات لە بەرامبەر ئاشتیدا

بەکارهێنەرێکی بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی، ئەگەری زۆرە زێلێنسکی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراین لە هەڵبژاردنەکاندا بدۆڕێت و بە تۆمەتی گەندەڵی بچێتە زیندان. لە ووڵامی ئەم پەیامەدا، ماسک ڕایگەیاند کە پێویستە زێلێنسکی ئۆکراین بەجێبهێڵێت و پەنا بۆ ووڵاتێکی بێ لایەن ببات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوایان لە سەرۆکی ئۆکراین کرد ووڵاتەکەی بەجێبهێڵێت و لە ووڵاتێکی بێلایەن داوای پەنابەری بکات.

ئیلۆن ماسک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوبەری جێبەجێ کاری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ووڵامی پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (پێشتر تویتەر) دایەوە کە تێیدا داوای جێهێشتنی ڤلۆدێمیر زێلێنسکی لە ئۆکراین دەکات.

بەکارهێنەرێکی بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی، ئەگەری زۆرە زێلێنسکی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراین لە هەڵبژاردنەکاندا بدۆڕێت و بە تۆمەتی گەندەڵی بچێتە زیندان. لە ووڵامی ئەم پەیامەدا، ماسک ڕایگەیاند کە پێویستە زێلێنسکی ئۆکراین بەجێبهێڵێت و پەنا بۆ ووڵاتێکی بێلایەن ببات.

بە ووتەی ئەو بەکارهێنەرەی کە ماسک ووڵامی داوەتەوە، “زێلێنسکی دیکتاتۆرێکە کە ئۆکراینییە بێتاوانەکان دەنێرێت بۆ مردنیان بۆ پاراستنی دەسەڵات.”

مەسک ووڵامی ئەم بەکارهێنەرەی دایەوە و نووسی: بەڵێ ئەوە ڕاستە. "هەرچەندە ڕەنگە ناخۆش بێت، بەڵام پێویستە زێلێنسکی جۆرێک لە لێبوردن لە ووڵاتێکی بێلایەن وەربگرێت لە بەرامبەر گواستنەوەی ئاشتیانەی ئۆکراین بۆ دیموکراسی".

پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێدوانەکەی زێلێنسکی وتبوو کە هێشتا ڕێگەیەکی دوور و درێژی ماوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆکراین بە "خراپترین سەرنج تا ئێستا" وەسفی کرد و ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا چیتر تەحەمولی ئەو جۆرە شتانە ناکات.

هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ لە ئۆفیسی خۆی لە کۆشکی سپی بە تووندی سەرزەنشتی زێلێنسکی کرد. زێلێنسکی گەشتێکی بۆ واشینتۆن کردبوو بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێک کە بەشێک لە سامانە کانزاییەکانی ئۆکراین بۆ ئیدارەی ترامپ تەرخان دەکات، بەڵام ترامپ داوای لێکرد ڕازی بێت بە ئاگربەست و واز لە ڕەخنەگرتن لە ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بهێنێت.

لەم دیدارەدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا ج. د. ڤانس زێلێنسکی بە "بێ منەت و ئیستفزازی" ناوبرد. ئاماژەی بەوەشکرد، زێلێنسکی لەبری ئەوەی پاڵپشتی ئەمریکا بەرز نرخێنێت، بەردەوام ڕووسیا تاوانبار دەکات و تەنانەت هەڕەشەش لە ئەمریکا دەکات کە شەڕی ئۆکراین لێکەوتەی لەسەر دەبێت.

لە کۆتایی دا بەرپرسانی ئەمریکا داوای لە شاندی ئۆکراین کرد کە کۆشکی سپی بەجێبهێڵن و ڕێککەوتنەکە واژوو نەکرا.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە