ئیلۆن ماسک : یەکەمین تۆڕی مانگی دەستکردی ستارلینک بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مۆبایل تەواو بووە.

پەیامی کورد    ...   ئیلۆن ماسک : یەکەمین تۆڕی مانگی دەستکردی ستارلینک بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مۆبایل تەواو بووە.

ئەم دۆخە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ مۆبایل لە ناوچە دوورەکان دابین دەکات. بە ووتەی ماسک، باندڤیدی هەر تیشکێک لە ئێستادا ١٠ مێگابایتە، بەڵام مانگە دەستکردەکانی داهاتوو توانای زۆر زیاتریان دەبێت.

ئیلۆن ماسک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەشی پێویست مانگی دەستکردی خستووەتە خوارەوە کە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ڕاستەوخۆی هەیە بۆ مۆبایل و چیتر پێویست بە ئامێری لاوەکی و نەرمەکاڵا ناکات بۆ پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتەوە.


ئەم بابەتە 118 جار خوێندراوەتەوە