ئیمارات دەستڕاگەیشتن بە چات جی پی تی پڵەس بەخۆڕایی دەدات بە هەموو دانیشتووانەکەی.

پەیامی کورد   ...   ئیمارات دەستڕاگەیشتن بە چات جی پی تی پڵەس بەخۆڕایی دەدات بە هەموو دانیشتووانەکەی.

لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند، ئێستا سەرجەم هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئەو ووڵاتە دەتوانن سوودمەند بن لە وەشانی پڵەسی ChatGPT بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەک بدەن.

ئەم پلانە بەشێکە لە هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئۆپن ئەی و هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەی "ئیمارات ستارگەیت" جێبەجێ دەکرێت، کە ژێرخانێکی گەورەیە و بڕیارە گەورەترین پۆلی کۆمپیوتەری سوپەری جیهان لە بواری زیرەکی دەستکرددا جێگیر بکات.
بەگوێرەی ئاکسیووس، ئەم هاوبەشییە نەک تەنها تەماحە دیجیتاڵییەکانی ئیمارات نیشان دەدات، بەڵکوو دیدگای ووڵاتەکە بەهێزتر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی جیهانی AI.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە