ئینتەرفاکس : ڕۆژی هەینی پووتین لەگەڵ پزیشکیان لە تورکمانستان کۆدەبێتەوە و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکات
پەیامی کورد ... ئینتەرفاکس : ڕۆژی هەینی پووتین لەگەڵ پزیشکیان لە تورکمانستان کۆدەبێتەوە و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکات
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری سیاسەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاشتی و گەشەپێدان کە تورکمەنێستان میوانداری دەکات، لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، پرسە دوو قۆڵییەکان و هەروەها ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات.
"یووری ئوشاکۆڤ" لە کۆبوونەوەی میدیایی دووشەممەدا لە مۆسکۆ زیادی کرد کە کۆبوونەوەی نێوان ڤلادێمیر پووتین و مەسعوود پزیشکیان گرینگییەکی زۆری هەیە هەم لەڕووی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە دووقۆڵییەکان و هەم لەڕووی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئەوپەڕی جددی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ووتیشی : سەرۆکی ڕووسیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی تورکمانستان لە 11ی ئۆکتۆبەر (هاوتا بە هەینی 20ی تشرینی یەکەمی 1403) سەردانی ئەم ووڵاتە دەکات بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە نێودەوڵەتییە.
یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڤلادێمیر پووتین بەشداری لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دەکات کە تیشک دەخاتە سەر شارستانیەتەکان، بنەمای ئاشتی و گەشەسەندن لە تورکمانستان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا: سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، کازاخستان، قرقیزێستان، مەنگۆلیا، تاجیکستان، ئۆزبەکستان و هەندێک ووڵاتی دیکەش بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوەیە کراون.
ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی تورکمان پێیان وایە ئەم ڕووداوە دەتوانێت سەکۆیەکی سیاسی و ئایدئۆلۆژی و ئەخلاقی بێت بۆ دروستکردنی دیالۆگێکی نێودەوڵەتی فراوان و ڕێزدار، سەکۆیەک بۆ خستنەڕووی هەڵوێستی بونیاتنەر و پرۆژەکردنی تێڕوانینەکان لەسەر چارەنووسی جیهان، دۆخی ئێستای سیاسی، کولتووری ، پەیوەندییە ئابوورییەکان، خێرخوازی و ڕەوتەکانیان لە داهاتوودا.
یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ئەگەری کۆبوونەوەی پووتین لەگەڵ سەرۆکەکانی دیکە لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییە بەدوور نەگرت.
ئەم بابەتە 29211 جار خوێندراوەتەوە