ئینگلتەرا هەموو خزمەتگوزارییە ڕاستەوخۆوە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕاگرت
پەیامی کورد ... ئینگلتەرا هەموو خزمەتگوزارییە ڕاستەوخۆوە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕاگرت
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاویکردەوە: بەریتانیا هەموو خزمەتگوزارییە ئاسمانییە ڕاستەوخۆوەکانی بۆ ئێران ڕاگرتووە
هەروەها حکوومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، بەریتانیا ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی خزمەتگوزاری ئاسمانی لەگەڵ ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش توانای فڕینی ئێران ئێر بۆ بەریتانیا سنووردار دەکات.
لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە خستنەڕووی چوار سەد ناو لە لیستی گەمارۆوەکانی ئێران دا هاتووە؛
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕەزامەندی نوێمان دەبێت لە پەرلەمان بۆ بەهێزکردنی سزا ئابوورییەکان دژی ئێران، کە ئەو شتانە دەکەنە ئامانج کە لە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی دیکەدا بەکاردەهێنرێن.
ئەم بابەتە 69022 جار خوێندراوەتەوە