ئێرانییەک دوای ١٨ ساڵ زیندانی لە چین ڕادەست کرایەوە

پەیامی کورد   ...   ئێرانییەک دوای ١٨ ساڵ زیندانی لە چین ڕادەست کرایەوە

ئەم کەسە هەردوو گورچیلەی لەدەستداوە.
جێگری وەزیری داد بۆ مافەکانی مرۆڤ و کاروباری نێودەوڵەتی لە ئێران دوای تێپەڕاندنی ١٨ ساڵ زیندانی لە ووڵاتی چین گەڕانەوەی کەسێکی ئێرانی بۆ ووڵاتەکەی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە ئەو کەسە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کراوە و لە بەشی چاودێری چڕدا خەوێندراوە.
عەسکەر جەلالیان، بریکاری وەزیری داد بۆ مافەکانی مرۆڤ و کاروباری نێودەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، ئێرانییەکی زیندانی کراو لە زیندانەکانی چین بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دوای 18 ساڵ زیندان گواسترایەوە بۆ ووڵاتەکەمان.

ناوبراو بە ئاماژە بە چوونە بواری جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی زیندانیان لە نێوان ئێران و چین، زیادی کرد: دوای بەرگەگرتنی زیاتر لە ١٨ ساڵ زیندانی لە زیندانەکانی چین، ئەم کەسە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی زیندانییەکەی بۆ ووڵاتەکەمان گواستراوەتەوە.
جەلالیان هەروەها ووتی : ئەم کەسە کە هەردوو گورچیلەی لەدەست داوە، بەمەبەستی پاراستنی تەندرووستی و بە پشت بەستن بە ئامانجی مرۆیی، بە هاوکاری مانگی سووری ئێران و ئیدارەی فریاکەوتنی تاران و بە ڕەزامەندی دەسەڵاتی قەزایی، ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کراوە و لە یەکەی چاودێری چڕدا خەوێندراوە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە