ئێران بە تووندی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سەنعا شەرمەزار دەکات
پەیامی کورد ... ئێران بە تووندی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سەنعا شەرمەزار دەکات
محەممەد عەلی بەک، یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوبەری گشتی کەندئاوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە تووندی ئیدانەی هێرشە بەربڵاوەکانی ئەمریکا و ئینگلتەرا بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری سەنعا کرد و ئەو جۆرە کردەوانەشی بە پشتیوانی لە درێژەی تاوانەکانی ئیسرائیل وەسف کرد لە غەززە.
عەلی بەک هەروەها ووتی : دەستدرێژییە سەربازییە دووبارەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو بۆ سەر خاکی یەمەن، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەروەها پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی یەمەنە.
بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی کەندئاوی فارس، ڕیشەی هەموو ململانێ و هێرشەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای بە درێژەی سیاسەتی "جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە" زانی و جارێکی دیکەش لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی غەززە هۆشداری دا شەڕخواز و ئاگرتێبەردانی ئەم ڕژێمە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
هەروەها درێژەی هێرشە سەرگەردانانە و شەڕئەنگێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی یەمەن بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و لاوازکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاگربەست لە نێوان گرووپەکان و ووڵاتانی بەشدار لە قەیرانی یەمەندا ناساند و ئەمریکا و ئینگلتەرای ڕاستەوخۆی بەرپرسیار کرد لە دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی و ئەو بارودۆخی ناوچەکەی بە پێشبینی نەکراو زانی.
ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە