ئێران : سیخوڕی 3 ووڵات بەدەست ئێمەوەیە و بەشێکیان لە سێدارە دراون
پەیامی کورد ... ئێران : سیخوڕی 3 ووڵات بەدەست ئێمەوەیە و بەشێکیان لە سێدارە دراون
وەزیری " هەواڵگری " ئیتلاعاتی ئێران ئیسماعیل خەتیب ووتارێکی بۆ فەرماندەکانی سوپای ئێران پێشکەش کرد.
خەتیب لە ووتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک سیخوڕیان هەیە کە لە ووڵاتانی فەڕەنسا و سوید و بەریتانیاوە هاتوون.
خەتیب هەروەها باسی لەوە کرد کە بەشێک لەو سیخوڕانەی کە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، سەرەڕای ئەو هەموو گوشارانەی کە لەسەر تاران هەبوو، لەسێدارە دراون.
بەرپرسی ئیتلاعاتی ئێران سەرنجی بۆ ناڕەزایەتییەکانی جینا ئەمینی ڕاکێشا و هۆشداری دا کە دوژمنانی ئێران لە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ووڵات و کەمکردنەوەی بەشداری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە