ئێران لە ژێر تیغی گەمارۆوەکاندا / ئامریكا، بەریتانیا و کەنەدا سزای نوێیان بە سەر ئێراندا سەپاند
پەیامی کورد ... ئێران لە ژێر تیغی گەمارۆوەکاندا / ئامریكا، بەریتانیا و کەنەدا سزای نوێیان بە سەر ئێراندا سەپاند
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و کەنەدا هەوڵێكی هەماهەنگدا خولێکی نوێی سزاکانیان بەسەر هەندێک کەسایەتی و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاند.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەیەکی دەرکرد کە تێیدا داوای سزای زیاتر و خستنە نێو لیستی تیرۆری سوپای پاسداران و حیزبۆڵڵای لوبنانی کرد.
نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، گەمارۆکانی سەر هێڵی ئاسمانی پوویا و هەشت کەس و پێنج کەشتی و پانزە دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.
هەروەها بەریتانیا ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و کەنەدا، خولێکی نوێی سزا بەسەر دوو کەسایەتی و چوار کۆمپانیای چالاک لە پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کۆماری ئیسلامی دا جێبەجێ دەکات.
ئەم بابەتە 62297 جار خوێندراوەتەوە