ئێران مووڵەتی بەشێک لە پشکنەرانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی هەڵوەشاندەوە

پەیامی کورد   ...  ئێران مووڵەتی بەشێک لە پشکنەرانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی هەڵوەشاندەوە

ڕافائیل ماریانۆ گەڕرووسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، مووڵەتی بەشێک لە پشکنەران کە کۆنترۆڵی ئێران دەکەن لە چاودێری و پشتڕاست کردنەوەدا لەلایەن ئێرانەوە هەڵوەشاوەتەوە. گەڕرووسی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی ئێران کاریگەری لەسەر کۆنترۆڵی ئاژانسەکە بەسەر ئۆپەراسیۆنەکاندا دەبێت و ئەم کارە دژی هاوکارییە.

گەڕرووسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوبەرانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردووە و باسی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مووڵەتی پشکنەرانی بەئەزموونیان بۆ کردووە. ئێران پێشتر پشکنەری بەئەزموونی ناردۆتەوە و یەک لەسەر سێ (1/3) پشکنەر لە ئێران نەماونەتەوە. گەڕرووسی ووتی؛

"بۆ ئەوەی پلانی چالاکییەکان لە ئێران دابنێین و جێبەجێیان بکەین، کارەکانی ئێران کاریگەرییان لەسەر چالاکییەکانمان هەیە و دژی بازنەی هاوکارییەکانمانە". من بە توندی ئیدانەی ئەم ڕێوشوێنە بێ وێنەیە دەکەم. لەم دۆخەدا هیچ کۆنتڕۆڵێک نییە و ئێران ناتوانێت بڵێت چالاکییە ئەتۆمییەکانیان بەگوێرەی چوارچێوەکەن و پێویستە ئێران بە بڕیارەکەی خۆیدا بچێتەوە و پەیوەندیم پێوە بکات.

ناسر کەنعانی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بابەتەدا وتی: بڕیاری کشانەوەی مۆڵەتی بەشێک لە پشکنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی ئەوەیە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی ئیدارەی ئاژانسەکە بۆ مەبەستی سیاسی کەڵک وەردەگرن و ئەمەش دەرئەنجامەکەیەتی . کەنعانی ووتی؛

"ئەو بڕیارە بەپێی ماددەی نۆی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و ئاژانس دراوە". ئێران پێشتر لە بارەی بە سیاسی کردنی ئەو دەزگایە هۆشداری دابوون. ئێمە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا بەردەوام دەبین لە هاوکارییە ئەرێنییەکانمان لەگەڵ دەزگاکەدا”.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە