ئێران و ئەورووپا بۆ تاوتوێ کردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە ئەستەنبوول کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... ئێران و ئەورووپا بۆ تاوتوێ کردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە ئەستەنبوول کۆدەبنەوە
هەینی، ٣ی گەلاوێژ، شاندێكی ئێرانی لە ئەستەنبوول لەگەڵ نێردراوانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران كۆدەبنەوە. ئەمە لە کاتێک دایە هەرسێ ووڵاتی ئەورووپا هەڕەشەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی دا دەكەن.
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لەدوای شەڕی ١٢ ڕۆژە بۆ سەر ئێران دەبێت.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەورووپا پشتڕاستی کردەوە، یەکیتی ئەورووپا، ئاڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، لەبارەی ئێران بژاردەیەکیان نییە، ووتیشی : لە کۆبوونەوەکەی ئەستەنبووڵ ئێرانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەگەری نەگەیشتن بە چارەسەری لە دانووستانەكان، ئەورووپا ئامادەکاری بۆ چالاککردنی میکانیزمی سناپباک دەكات، هەروەها داوای لە ئێرانییەکان کرد دەست بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بکەنەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە